رێواز فایه‌ق: كات له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و كوردستانيیان نییه

ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزى باشترین چاره‌سه‌ره بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد، ده‌شڵێت: ” كات له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و كوردستانيیان نییه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانییان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “به‌رژه‌وه‌ندى كورد به‌تایبه‌ت له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یه‌كێكبوو له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا گفتوگۆمان كرد”.
وتیشى: “ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌كنیكى هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه و له‌سه‌ر تاك وه‌ستاوه نه‌وه‌ك حزب بۆ سیستمى سیاسى و ته‌نانه‌ت تاكى ده‌نگده‌رى عێراقیش زۆر نوێیه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌مووان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه یه‌كڕیزى گه‌لى كورد زۆر گرنگه و هه‌مووان كۆكبووین له‌سه‌رى، ئێستا كات له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و كوردستانيیان نییه”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى بابه‌تى حزبه بچووكه‌كانى كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه و باسى له‌وه‌شكرد: “حزبه بچووكه‌كان ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزین، به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد كه هه‌میشه مافیان ده‌خورێت، له‌به‌ر ئه‌وه داوایانكرد له‌به‌رامبه‌ر چوونه پاڵ یه‌كڕیزى حزبه گه‌وره‌كان دواى هه‌ڵبژاردن قه‌ره‌بوویان بۆ بكه‌نه‌وه”.
ڕێواز فایه‌ق له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا باسى بابه‌تى یهكلیستى كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؟ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بابه‌تى یهكلیستى باسنه‌كراوه، ئه‌وه‌ى باسكراوه ته‌نیا یه‌كڕیزییه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


