واشنتن: هێزەکانی سوریای دیموکرات ناتوانن گرتووخانەکانی داعش بپارێزن

ژنە داحشەکانی کامپی هۆڵ
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت “هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ناتوانن پارێزگاریی لەو دەیان هەزار داعشە و خێزانەکانیان بکەن کە لە بەندیخانەکانی رۆژئاوای کوردستاندان”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “هەسەدە پشکی شێری هەیە لە جەنگ دژی داعش و لەناوبردنی ئەو گرووپە، ئاماژە بەوەشدەکات کە هەسەدە بۆ هەتا هەتایە هاوبەشی راستەقینەی ئەمریکییەکانە”.
نید برایس وتیشی: “ئەو هێزانە ناتوانن وەک پێویست پاسەوان و پارێزەری ئەو دەیان هەزار خێزانەی داعش بن کە لە گرتووخانەکان بەند کراون و واشنتن بەردەوام هاوکارییان دەکات لەوبارەیەوە”.
یەکێک لەو کامپانەی خێزانەکانی داعشی تێدا دەپارێزرێت، کامپی هۆڵە کە دەکەوێتە نزیک شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە.
کامپی هۆڵ 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.
نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


