پێدەچێت جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کەسانی سەروو 65 ساڵ مەترسیداربێت

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
ئەڵمانیا دەستی بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ئەسترازینێکا کردووە بەسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەدا بەڵام ڤاکسینەکە نادرێتە کەسانی تەمەن سەروو 65 ساڵ چونکە ئەگەری هەیە مەترسی بۆ تەندروستییان دروستبکات.
لیژنەیەکی حکومی تایبەت بە دابەشکردنی ڤاکسین لە ئەڵمانیا بەناوی STIKO رایگەیاندووە، تا ئێستا زانیاری پێویست کۆنەکراوەتەوە لەبارەی کاریگەرییەکانی ڤاکسینی ئەسترازینێکا لەسەر کەسانی تەمەن سەروو 65 ساڵ، بەڵام ئەو توێژینەوانەی کە هەبوون دەریخستوون ڤاکسینەکە بۆ کەسانی تەمەن 18 بۆ 65 ساڵ سەلامەتە.
میدیای ئەڵمانیا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ڤاکسینی ئەسترازینێکا-ی گەشەپێداوە، ئێستا لە تاقیگەکانیدا کار لەسەر ڤاکسینەکە دەکات بۆ ئەوەی بتوانرێت بۆ کەسانی تەمەن سەروو 65 ساڵیش بەکاربهێندرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە یەکێتی ئەوروپا داوای کڕینی 300 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینێکای کردووە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



