
Fighters of a military battalion loyal to Libyan General Khalifa Haftar march during the morning assembly in the eastern city of Benghazi on December 18, 2019. (Photo by Abdullah DOMA / AFP)
SNN
بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ڕوسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە، چ هێزە سەربازییەکانی خۆیان بێت یان بەکرێگیراوەکانیان بن.
ریچارد مێڵز لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی “داوا لە هەموو لایەنە دەرەکیـیەکان دەکەین، لەوانە ڕوسیا و تورکیا و ئیمارات، ڕێز لە سەروەری لیبیا بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە دەستێوەردانیان لە لیبیا”.
وتیشی: “بەپـێی ئەو ڕێکەوتننامەی ئاگربەستەی لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو واژوکراوە، داوا لە تورکیا و ڕوسیا دەکەین دەستبەجێ هێزەکانیان لەو وڵاتە بکشێننەوە لەگەڵ بەکرێگیراوە بیانیـیەکانی چەکداریان کردوون و کۆمەکیان دەکەن.”
بەپـێی رێککەوتننامەیەکی 23 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی نێوان لایەنە بە شەڕهاتووەکانی لیبیا، دەبێت هەموو هێزە بیانیـیەکان و بەکرێگیراوەکانیان لە ماوەی 3 مانگدا بکشێنەوە، واتە هەتا 23 ی ئەم مانگە، بەڵام هێشتا هیچ کام لە هێزە بەکرێگراوەکان نەکشاونەتەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



