ساڵی رابردوو نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری عێراقی لە تورکیا دەستگیرکراون

لە شارۆچکەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان، ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران. بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیش ئەنجامداوە. ( Emniyet Genel Müdürlüğü - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بڵاویکردەوە ساڵی رابردوو 282 کۆچبەر لە رێگەی کۆچ لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری عێراقیش دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: ساڵی رابردوو سێ هەزار و 836 کۆچبەری عێراقی کە لە هەوڵدابوون بگەنە ئەوروپا لە تورکیا دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە پشتبەستن بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئاشکرای کردووە ساڵی رابردوو گرتن و کۆچی بەکۆمەڵی کۆچبەران بەرێژەی 73% کەمی کردووە.
فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەران لە تورکیا درایە دەست بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رێژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لە تورکیا ساڵ بەساڵ کەمی کردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


