“وه‌زیرى دارایی عێراق هێنده بێئاگایه نازانێت ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران چه‌نده”

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زیرى دارایی تا ئێستاش ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى راسته‌قینه‌ى عێراق نازانێت، ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م ئه‌و ژمارانه‌ى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتوون راسته‌قینه نیین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناجى سه‌عیدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بودجه‌دا جێگه‌ى ناكرێته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێكى تر خه‌رجى زیاده له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هه‌یه كه به كه‌مكردنه‌وه‌یان ده‌كرێت داهاتى وڵات زیاتر بكرێت”.
وتیشى: “سه‌رجه‌م ئه‌و ژمارانه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتوون راسته‌قینه نین، بۆ نمونه بودجه‌ى به‌كاربردن و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “وه‌زیرى دارایی عێراق وه‌زیرێكه كه ئاستى سفره، چونكه له سادهترینش شته‌وه كه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق نایزانێت”.
ناجى سه‌عیدى باس له‌وه‌شده‌كات: “ئێمه پرۆژه‌یاساى بودجه‌مان دووباره نووسییه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وت 34 ترلیۆن دینار زیاده‌ى تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌یاساى بودجه له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى راست و دروست بونیاد نه‌نراون”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



