چالاکییەکی ئەمنی لە موسڵ ئەنجام دەدرێت بۆ پاشماوەکانی داعش

هێزی تایبەتی عێراقی
SNN
دەزگا ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری موسڵ 7 سەرکردەی داعش و کۆمەڵێک چەکدار دەستگیرکراون کە بەنیازبوون چەند هێرشێکی گەورە لەو شارە ئەنجامبدەن.
راگەیاندنی شانەی جەنگی عێراق دەڵێت: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پێمانگەیشتووە، ئاشکراکراوە کە چەند شانەیەکی نوستوو لەنێو موسڵدا هەن و بەنیازی کاتژمێری سفر بۆ ئەوەی چالاکی گەورە لەو شارەدا ئەنجامبدەن و زۆرترین هاووڵاتی و کەسانی سەربازی بکەنە قوربانی، بۆیە لە چالاکییەکەدا حەوت سەرکردەی گرنگ و داواکراوی داعش دەستگیر کران، لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری دیکە.
بەهۆی ئەوەی هێشتا باری ئەمنی موسڵ دوای کەوتنی داعش بەرقەرار نییە، ئەو گروپە هەوڵ دەدات لە شێوازی شانەی نهێنی دووبارە لەو شارە خۆی دروستبکاتەوەو کار و چالاکی تیرۆرستی لە ناوچە جیاوازەکانی موسڵ دروستبکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


