
بۆری نەوتی
SNN
بۆرییەکی نەوت لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کونکرا و پۆلیسی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمیش دەڵێت کەسێکیان دەستگیرکردووە.
عەمید سەردار مورتکە، فەرماندەی لیوای یەکی هەولێری پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان رایگەیاند، لە گوندەی دۆڵەبەکرەی سەر بە قوشتەپە کەسێکی بە رەچەڵەک عەرەب بۆریەکەی کونکردووە و دواتر دەستگیرکراوە.
وتیشی: تۆمەتبارەکە تاوەکو ئەوکاتەی دەستگیرکراوە 36 هەزار لیتر نەوتی لە تەنکەرەکەی بارکردبوو.
دوای ئاگاداربوون لە کونکردنی، پۆلیسی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم گەیشتوونەتە شوێنەکە، لە ئێستادا هێزەکانی زێرەڤانی و پۆلیسی دامەزراوە نەوتییەکان رێگای هاتووچۆی سەر ئەو گوندەیان راگرتووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



