
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەر دانوستانێکی نوێ سەبارەت بە رێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی زلهێز رەتدەکەنەوە.
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: “وا باشە هەر دانوستانێک لەبارەی رێککەوتنی ناوەکی ئێران هەبێت لە داهاتوودا، سعوودیە تیایدا بەشداربێت”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، دانوستان و گۆڕانکاریکردن لە رێککەوتنەکە رەتدەکەنەوە.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی وتی: “رێککەوتنی ناوەکی بەگوێرەی یاسای ژمارە 2231 لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە کە مامەی سازشکردن نییە و رێککەوتنەکە بە روونی باسکراوە و ناتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە جۆو بایدن، لە پلانیدایە وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی لەگەل ئێران دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ لێی کشایەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



