کاردەکرێت بۆ ئەوەی ئاکرێ و سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ

پردى دهلال له زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr
SNN
لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی هەرسێ قەزاکانی ئاکرێ و سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.
مازن محەمەد، قایمقامی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئێمە ڕاپۆرتێکی وردمان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کردووە کە ئاکرێ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ، ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بخرێنە سەر ئیدارەی ئاکرێ، ھەرچەندە ئێمە دەستمان لە داواکاریی خۆمان بۆ بەپارێزگابوونی ئاکرێ بەرنەداوە، بەڵام پارێزگا کارێکی زۆری دەوێت و لە ڕووی یاساییەوە پێویستی بە ڕەزامەندیی بەغدایە، لەبەر ئەوەش لە قۆناغی یەکەمدا دەمانەوێت ئاکرێ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ.”
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت: “پەرلەمانی کوردستان ئامادەییی پێشان داوە بۆ داواکاریی ئێمە.”
هاوکات بڕیارە ھەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ھەنگاوی یەکەمدا بۆ ئەوەی زاخۆ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕاستەوخۆ خراوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان و لە کاتی سەردانی بۆ زاخۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی ئیدارەی سەربەخۆی بە خەڵکی زاخۆ داوە.
سەوری بێرۆخی، نوێنەری سۆران لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریش ڕاگەیاند: “ڕێکارەکانی ئیدارەی سەربەخۆ بۆ قەزای سۆران دەستی پێ کردووە و پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی سۆران بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ.”
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەشڵێت: “ئەگەر وەک ساڵی ڕابردوو ڕەوشێکی تایبەت نەیەتە ئاراوە، ئەوە ئەمساڵ قەزای سۆران دەبێتە ئیدارەی سەربەخۆ.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


