“ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بشگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی به‌غدا ته‌واوى پشكى هه‌رێم نانێرێت”

دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی به‌غدا به‌ته‌واوه‌تى پشكى هه‌رێم نانێرێت، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكات”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمه له به‌غدا له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم له به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ردوولا بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن”.
وتیشى: “پشكى هه‌رێم به 12.62% له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا دیاریكراوه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامبوون بۆ زیادكردنى بۆ 13%، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌غدا هیچكات له رابردوودا ئه‌م پاره‌یه‌ى وه‌ك خۆى نه‌ناردووه بۆ هه‌رێم، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بشگهینه رێككه‌وتنى كۆتایی ئه‌وا به‌غدا دیسانه‌وه ئه‌و پشكه وه‌ك خۆى نانێرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم باسى سیناریۆكانى رێكخستنى بودجه كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له به‌غداوه بۆماندێت ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى داهات، ئه‌گه‌ر نا به‌پێى داهاتى ناوخۆ پلانه‌كانمان رێكده‌خه‌ین”.
دارا ڕه‌شید باسى له‌وه‌شكرد: “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه كه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكات، به‌ڵام رێژه‌ى لێبڕین دیارینه‌كراوه، هه‌موو هه‌وڵێكى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه كه لێبڕین له 21% زیاتر نه‌بێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمه له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: “ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا دەكات، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی نێو پەرلەمانی عێراق، بۆ چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له شایسته داراییه‌كان له بودجه‌ی گشتی 2021 ی عێراق، كه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی عێراقیش پرۆژه‌یاساكه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


