ئه‌مریكا چین تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌وڵدان بۆ دزینى زانیارى سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى كۆرۆنا

سه‌رۆكى چین و سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Brendan Smialowski | AFP | Getty Images
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا توێژەران و زانکۆکانی ئەو وڵاتە ئاگاداردەکەنەوە کە چین بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ هاککردن و بردنی زانیارییەکان و توێژینەوەکانی ئەمریکا لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا، تەواوی سەنتەرەکانی توێژینەوەى ئاگاداركردەوە كه چین هەوڵیداوە، سیستمی بەرگری ئه‌لیكترۆنى ئەو شوێنانە هاکبکات کە تایبەتە بە توێژینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا زانیارییەکان بدزێت.
نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مریكا له ئاگاداركردنهوهكهیدا رایگه‌یاندووه: “ئه‌و هەوڵانەی پەکین به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه‌ى كه بۆ پەکخستنی توێژینەوەکانی ئەمریکا دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستى پێكردووه”.
لە راپۆرتەکەیدا (FBI)، “داوا لە سەرجەم سەنتەرەکانی توێژینەوە دەکات کە تەواوی سیستمی ئەلیکترۆنی و پاسۆردیان بگۆڕن تا بەدووربن لە هاککردنی وڵاتی چین، بەتایبەتی کە ماوەی چەند هەفتەیەکە هەوڵی هاککردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە دەدرێت”.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەردەوام چین تۆمەتبار دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وڵاتە دەیەوێت لە رێگەی هاکی ئەلیکترۆنییەوە تەواوی زانیاریی و توێژینەوەکانی ئەمریکا دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدزێت.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند جارێك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا به ئاشكرا چینى تۆمه‌تباركردووه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له رابردوودا، “به بیانوى هاوكارى كردنى چین له شاردنه‌وه‌ى زانیاریی درووست و بڵاونهكردنهوهیان له‌باره‌ى كۆرۆنا له‌كاتى گونجاوى خۆیدا”، هه‌ستا به بڕینى هاوكارییه داراییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



