
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵیەوە و دەشڵێت: “خوالێخۆشبوو تێکۆشەرێکی دیاری سلێمانی و گەلەکەمانە”.
دەقی پەیامەکەی:
برای بەڕێزمان کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەرو کەسایەتی دیاری سلێمانی، سەردار ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا خاڵی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان، بەجەنابتان و بنەماڵەی کوردپەروەرو شۆڕشگێڕی کۆچکردوو رادەگەیەنین .
خوالێخۆشبوو کاک سەردار ئاغا، تێکۆشەر و کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی و گەلەکەمانە ، کەبەھۆی بەشداریان لەشۆڕشی و خەباتی کوردایەتی، قوربانی زۆریان داو ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەبات بوون، پێگەکۆمەڵاتییەکەشیان خستبووە خزمەت شۆڕش و خەباتی گەلەکەیان، بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا جێگەی نیگەرانیمانەو لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەشتی بەرینی خۆی شادبکات و دڵنەوایی و خەمڕەوانی بەھەموولایەک ببەخشێت .
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
6 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
6 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
2 hours لهمهوپێش



