دانە غاز: سوودی ئابووریمان بۆ کوردستان زیاتر لە 20 ملیار دۆلاربووە

SNN
کۆمپانیاى دانە غاز له راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوەدەکات سوودی ئابووری کۆمپانیاکە بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە، لە وەڵامی پەرلەمانتارێکیشدا دەڵێت: گرێبەستى کارکردنیان لەگەڵ هەرێم هەیە نەک ڕشنووسى گرێبەست.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆمپانیای دانه غاز ده‌ڵێت: سوودی ئابوریمان بۆ كوردستان زیاتر له 20 ملیار دۆلار بوه، جگه له‌وه‌ش گازمان بۆ 80%ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین كردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هیچ قازانجێكمان نه‌كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: به‌دابینكردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، 25 ملیار دۆلار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌بڕی زیاتر له دو ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانمان له‌گازی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه به‌رزبونه‌وه‌ی گازی شل په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نیه و یه‌ده‌گی سه‌لمێندراوی گازی هه‌رێمی كوردستان 20-30 ترلیۆن پێ سێجایه، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و زانیاریانه ناڕاستن كه باس لهوهدهكهن، هه‌رێمی كوردستان لهریزیبهندی هه‌شته‌مین وڵاتانی خاوه‌نی یه‌ده‌گی گازه.
ده‌شڵێت، “ئێمه و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانمان گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نه‌ك ره‌شنوس، دادگاییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوبانگیش به گشت مه‌رجه‌كانیه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



