
SNN
ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی ئیسرائیل، دانیشتنێکی دیکەی دادگا سەبارەت بە کەیسی بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو کە رووبەڕووی سێ تۆمەتی جیاوازبووەتەوە.
لە دانیشتنەکەی دادگادا وتەی فەرمی لە نەتانیاهو وەرگیرا سەبارەت بە هەریەک لە تۆمەتەکانی “بەرتیل وەرگرتن، ساختەکاری، لەدەستدانی متمانە” کە رووبەڕووی کراونەتەوە، ناوبراو سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.
هاوکات پێداچوونەوە کرا بەو بەڵگانەی کە لەبارەی کەیسەکەوە هەیە و وتەکانی شایەتحاڵانیش وەرگیران.
ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی نەتانیاهو دەکرێن کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 2014، کە بەگوێرەی داواکاری گشتی ئیسرائیل، نەتانیاهو تۆمەتبارە بەوەی دیاری لە کەسانی ملیاردێر وەرگرتووە وەک بەرتیل، هەروەها بە نهێنی و لەپێناو بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆیدا داوای لە چەند میدیایەک کردووە کە ستایشی بکەن.
دانیشتنی دادگا سەبارەت بە کەیسەکان لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا دانیشتنەکان چەند جارێک دواخراون.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



