مه‌سرور بارزانى: سوورین له‌سه‌ر درێژه‌دان به چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى چاكسازى كرد كه به مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى راپۆرتى چاكسازى له مووچه و نه‌هێشتنى رۆتین له فه‌رمانگه حكومییه‌كان سازكرابوو كرد و رایگه‌یاند: سوورین له‌سه‌ر درێژه‌دان به چاكسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، وتیشى: “پرۆسه‌ى چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه”.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، ئامانج لە چاکسازی هێنانەدی دادپەروەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە. دووپاتیشی کردەوە، کە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لەسەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
لە کۆبووەنەوەکەدا، عەبدولحەکیم خه‌سرەو، سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو، پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەپێی تایبەتمەندی، راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی رۆتین لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا.
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەک راسپاردە بخرێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



