“په‌رله‌مانتارى بندیوار له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق په‌یدابووه”

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانتار هه‌یه بندیواره و به‌شدارى له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌ماندا نه‌كردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌واوى مووچه‌كه‌ى وه‌رگرتووه و به‌و هۆیه‌وه ژیانێكى شاهانه ده‌ژى”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌زه‌نفه‌ر به‌تیخ، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه به‌شدارى هیچ دانيشتنێكى په‌رله‌مان ناكه‌ن و مووچه‌كه‌شیان وه‌رده‌گرن په‌رله‌مانتارى بندیوارن، چونكه ئێستا له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌م حاڵه‌ته به‌دیده‌كرێت، بۆیه پێویسته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رێكارى یاساییان به‌رامبه‌ر بگرێته به‌ر”.
وتیشى: “داوا ده‌كه‌ین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به بڕینى مووچه و ته‌نانه‌ت تا راده‌ى دوورخستنه‌وه‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه مووچه وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كاندا به‌شدار بن و به پاره‌ى په‌رله‌مانتارییه‌كه‌یان ژیانێكى شاهانه ده‌ژین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فالح خه‌ز عه‌لى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى په‌یمانى نیشتمانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق په‌رله‌مانتارى بندیوار په‌یدا بووه كه به‌شدارى دانیشتنه‌كان ناكه‌ن، چه‌ندین نموونه‌مان هه‌یه كه په‌رله‌مانتار ده‌یان دانیشتنه به‌شدارى دانیشتنه‌كانى نه‌كردووه، نه‌شهاتووه‌ته دانیشتنى لیژنه‌كان، مانگانه‌ش مووچه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



