SNN
وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەرەوپێش ناچێت ئەگەر لەبارەی یەپەگەوە هەماهەنگی تورکیا نەبێت.
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: واشنتن دەڵێت پەکەکە و یەپەگە دوو لایەنی جیاوازن کە ئەمە دوورە لەراستیەوە و ئەگەر ئەمریکاش لەبارەی یەپەگەوە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا نەکات پەیوەندییەکانمان بەرەوپێش ناچێت.
ئاکار وتوویەتی: “هەستیارترین پرس لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا بریتییئە لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کە درێژکراوەی پەکەکەیە لە سوریا، ئەمریکییەکان پێیان وتووین کە هەماهەنگی لەگەڵ یەپەگە دەکەن بۆ شەڕکردن لە دژی داعش و ئێمەش پێمان وتوون کە هەماهەنگی ئێمە (تورکیا) بکەن بۆ شەڕکردن لە دژی داعش”.
ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا پشتیوانی لە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و لەدوای دەستبەکاربوونی بایدنیشەوە جەخت لە بەردەوامی ئەو پشتیوانییە دەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



