بەگومانی تووشبوونیان بە کۆرۆنا 3 قوتابی لە قوتابخانەیەکی تاسڵوجە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕۆژئاوا رایدەگەیەنێت “لە قوتابخانەى گوندێکى سنوورى ناحیەى تاسڵوجە گوماندەکرێت 3 قوتابى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووبێتن، بۆیە جیا کراونەتەوە لەوانى دیکە و نێردراون بۆ پشکنین”.
بەکر محەمەد بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕۆژئاوا بە SNNراگەیاند “پاش ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرى قوتابخانەى (باخ) لە گوندى باخ لە سنوورى ناحیەى تاسڵوجە ئاگادارى کردین کە سێ قوتابى خانەوادەکانیان تووشى ڤایرۆسەکە بوون، بۆیە هەر زوو بڕیاردرا ئەو قوتابیانە بنێردرێن بۆ پشکنین و نەیەنەوە بۆ قوتابخانە تاوەکو ئەنجامى پشکنینیەکان دەردەچێت”.
وتیشى: “ئەو قوتابخانەیە بچووکە و تەنها 20 قوتابى هەیە و لە ئێستادا دەوام کردن تێدا ئاساییە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “هەر شتێک لە بەرژەوەندى قوتابیاندا بێت، ئێمە بڕیارى لە بارەوە دەدەین و چاوەڕوانی ئەنجامى پشکنینەکان دەکەین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
27 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
27 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



