
تاوەری کارەبا
SNN
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت تاوتوێی ئەوەدەکەن دابەشکردنی کارەبا بدرێت بە کەرتی تایبەت و دەشڵێت: “ئەو هەنگاوە سوودی زۆرە”.
کامیل قەزاز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل دەنگی ئەمریکا وتی: “لەدیراسەداین دابەشکردنی کارەبای هەرێم بدەین بەکەرتی تایبەت ئەمەش زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با، چونکە نزیكه‌ی ده‌توانم بڵێم لە 25% ی كاره‌با به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت ئه‌و بهههدهرچوونه كۆده‌كاته‌وه تەنانەت کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژماره‌ی پێدانی کاتژمێرەکانی كاره‌بای نیشتمانی”.
هەروەها دەشڵێت”هه‌تا ئه‌مكاته نیاز نییه و نیه‌ت نییه كه‌نرخی كاره‌با به‌رز بكرێته‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با لهسهڵاحیهتی وه‌زاره‌تمان نییه به‌ڵكو لهسهڵاحیهتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.”
دەربارەی نیگەرانی هەندێک لەخەڵکی لەپێدانی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی” خه‌ڵك حه‌قیه‌تی، بەڵام خه‌ڵك له‌یه‌ك گۆشه‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كات ئێمه گشتگیر سه‌یری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئێمە ئه‌وه‌ی كه‌سه‌یری ده‌كه‌ین من وتم 25% ده‌گه‌ڕێته‌وه واته لهکاتژمێرێكدا ئێمه 3800 مێگاوات به‌رهه‌م دێنیین لێكدانی 30 بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر 3000 لێكدانی 30 بكرێت 90 هه‌زار ده‌كات، له‌و 90 هه‌زاره ئه‌گه‌ر چاره‌كێكی بگێڕینه‌وه، بابڵێن ئه‌و چاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كهبهستنی كاره‌با به”غه‌یر قانونیه”، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بگێڕینه‌وه 22500 دۆلار ده‌كات له‌یه‌ك کاتژمێردا لێكدانی بكرێت ده‌زانرێت له‌ساڵێكدا چه‌ند ده‌كات له‌به‌رئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م نرخه‌كه به‌رز بكاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


