پیاوێکی تۆمەتبار لە تاو بۆڵەبۆڵی هاوسەرەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کرد

وێنەیەکی گریمانەیی
SNN
لە هەرێمی وێست سۆسێکس تۆمەتبارێکی بەریتانی پاش خۆ حەشاردانی بۆ ماوەیەک، خۆی رادەستی پۆلیس کرد، ئەویش لەبەر ویژدانی نا، بەڵکو بەهۆکارێکی سەیر.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە “تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی ئارام گەڕاوە و ویستوێتی لە “پرتە و بۆڵە”ی ژنەکەی رزگاری ببێت وەک لە وتەکانیدا روونبووەتەوە”.
رۆژنامەکە باسی ئەوەشیکردووە کە ئەو پیاوە بێزار بووە لە مانەوەی بەردەوامی لە ماڵ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا و رێوشوێنەکانی قەدەغەی گشتیش بەهۆی کۆرۆناوە نەهامەتییەکانی ئەو پیاوەی زیاتر کردووە.
دارین تیلۆر بەرپرسی پۆلیسی سوسێکس لە تویتەری خۆی نووسیوێتی: “لەپێناو ئاشتی و نەمانی جەنگ لەماڵەوە، تۆمەتبارێک خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بۆشوێنێکی ئارام گەڕاوە”.
ئەوەشی نووسیوە “هاوسەرەکەی ئەوەندە بێزاری کردووە لە ماڵەوە، دەیەوێت لای ئێمە کەشێکی ئارام بۆ خۆی فەراهەم بکات”.
دەزگای چیرتی ریلیت بڵاویکردووەتەوە “لەوەتەی قەدەغەی گشتی لە بەریتانیا دەستیپێکردووە “پرسیار و هاموشۆ بۆ پرسی جیابوونەوە زیادیکردووە بەڕێژەی ٪300.”
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



