
ئەنتۆنی بلینکن
SNN
بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەمەبەستی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی کە ساڵی 2015 لەسەری رێککەوتبوون و رێگربوو لەوەی تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە: ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ئەمریکا و پێنج وڵاتەکەی دیکەی ئەوروپا بانگهێشتبکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە رێککەوتنی ناوەکی ئێران ئەوا ئەمریکا وەڵامێکی ئەرێنی دەبێت.
بەرپرسەکە وتوویەتی: “ئەگەر کۆبوونەوەی لەو شێوەیە رێکبخرێت ئەوا بەرپرسانی ئەمریکی ئامادەییان دەبێت.
ئەم قسانەی بەرپرسە ئەمریکیەکە لەدوای ئەوەهات بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد کە ئەگەری رێکخستنی گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە هەیە لەلایەن یەکێتیەکەوە.
لە وەڵامی ئەم دەستپێشخەریەدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە دەبێت ئەمریکا لەپێشدا سزاکانی سەر ئێران لاببات کە زەریف بە “تیرۆری ئابووری”ی ئێران ناویبرد.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



