
SNN
لەدوای ئەو ناکۆکیانەی کە بەهۆی فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکییەوە لە نێوان ئەنقەرە و واشنتن دروستبوو، تورکیا جارێکی دیکە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو جپرە فڕۆکەیە دەدات و لۆبی دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی تورکیا کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە واشنتن دامەزراندووە بۆ ئەوەی تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف 35، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا ئەنقەرەی لەو پرۆگرامە دەرکرد.
ئەو کۆمپانیایەی حکومەتی تورکیا دایمەزراندووە ناوی ئارنۆڵد ئاند پۆرتەر-ە، راوێژکاری ستراتیجی بەرپرسانی ئەمریکایە، تورکیاش بەمەبەستی لۆبیکرد رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامداوە بە بەهای 750 هەزار دۆلار.
ئەنقەرە پێی وایە دەرکردنی لە پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف 35 هەڵوێستێکی نادادپەروەر بووە، ئەردۆغان هیواخوازە ئیدارەی بایدن لەو بڕیارە پاشگەزبێتەوە.
لە رابردوودا و بەهۆی کڕینی سیستەمی مووشەکی بەرگری رووسی لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا لە فرۆشتنی ئەو جۆرەی فڕۆکە بە تورکیا پاشگەزبووەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



