
پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانیان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر و لەوبارەیەوە یاداشتێک دەدەنە پەرلەمان.
عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە میدیاکانی راگەیاند، فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، ئازادی و کۆمەڵی ئیسلامی و سەربەخۆکان لەبارەی ناڕەزایەتییەکانیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی حەوتی ئەم مانگە، کە پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵگیرا، کۆبوونەتەوە.
راشیگەیاند: لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا یاداشتێک دەدەینە سەرۆکایەتی پەرلەمان سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانمان.
لەلایەکی دیکەوە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەم، پەرلەمان کۆنابێتەوە تاوەکو دەبێتە شوێنی خواستی هەموو لایەنەکان.
رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه بەبێ بەشداری زۆرینەی فراکسیۆنەکان په‌رله‌مانی كوردستان كۆبویه‌وه و پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارانی خسته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی لێكه‌ته‌وه .
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كۆبونهوهیهوه نیگه‌رانی لای فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان دروست بووە، به‌هۆیه‌شه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مان تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



