کەتیبەکانی حیزبوڵاى عێراق لەسەر سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند

SNN
ئەبوعەلى عەسکەرى، وتەبێژی کەتیبەکانى حیزبوڵڵای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا رایگەیاند :”پێوێستە زۆر گەشبین نەبین بە سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان بەوەى ئاشتەوایى بۆ وڵاتەکەمان دەهێنێت”.
عەسکەرى روونیشی دەکاتەوە “واباشتر بوو پاپا بەر لەوەى چاکسازیى لە شوێن و جێگەى تردا بکات چاکسازیى لە دەوڵەتەکەى خۆیدا بکردایە کە رووبەرى دەوڵەتەکەى هێندەى رووبەرى بەشێکى شارى سەدر نابێت لە بەغدا.
عەسکەری لە کۆتایی تویتەکەیدا ستایشی ئەو هێرشانە دەکات کە دوێنێ چوارشەممە کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمریکا، ئەوەشى رەتکردەوە کە ئەوان هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێکیان لەگەڵ حکومەتى عێراق کردبێتەوە وەک لە هەندێک لە ناوەندەکان باسى لێوە دەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



