گەنجێکی کورد کچێکی بەریتانی لاقە دەکات و دواتر دەیکات بە چەند پارچەکەوە

وێنەی لۆرین کۆکس
SNN
لە شاری ئیکستەری بەریتانیا گەنجێکی کورد بەناوی (ا.م) کە بۆ خوێندن کۆچی کردووە، مانگی هەشتی ساڵی پار پاشئەوەی دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێک، دواتر لە شوقەکەی خۆی دەیکوژێت و دەیکاتە چەند پارچەیەکەوە.
گەنجە کوردەکە تەمەنی 24 ساڵە و کچەکەش کە ناوی (لۆرین کۆکس) بووە، تەمەنی 32 ساڵ بووە، لە حاڵەتی سەرخۆشیدا لە گەڕەکێکی شوقەکەی خۆی چاوی بە لۆرین دەکەوێت و راپێچی ماڵی خۆیانی دەکات، دوای دەستدرێژی سێکسیی بە چەقۆ هەلا هەلای دەکات و دەیکاتە 7 پارچە.

لۆرین کۆکس لە گەشتێکدا
پۆلیس کامێراکانی ناوچەکەی کۆکردووەتەوە و تۆمەتباریان بینیوە کە چووە چەقۆی گەورەی کڕیوە و زەرف و تیپی گەورەشی بردووەتەوە بۆ ماڵ.
لە دوای وەرگرتنی وتەکانی، گەنجە کوردەکە وتویەتی “من هاوڕەگەز خوازم و حەزم بە تێکەڵاویی ناو کچان و ژنان نییە بەهیچ شێوەیەک، ئیتر چۆن ئەم تاوانە دەدەنە پاڵم؟”.

ئەو گەنجە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، دوای کوشتنی قوربانییەکەی، سیمکارتی ئەو کچەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی نەزانرێت کە کوژراوە و وەڵامی پەیوەندییەکانی داوەتەوە کە بۆی هاتوون.
میدیای بەریتانی دەڵێت: “دادگاییکردنەکە لەبارەی کوشتنی ئەو ئافرەتە و ئەو کەسەیشی تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کوڕەکە حوکم نەدراوە”.

شوێنی دۆزینەوەی پارچەکانی جەستەی لۆرین
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



