ئەمريکا “دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژمان بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوڕێنەوە”

SNN
فەرماندەی ناوەندی ئەمريکا رايگەياند: “ئامانج لە گەڕانی دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمريکی لە جۆری “B-52” بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بۆ دڵنيابونەوە بووە لە ئاسايشی ناوچەکە”.
فەرماندەی ناوەندی ئەمريکا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکدەوە ” دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی لە جۆری “B-52″ ستراتۆفۆرتریس، گەڕانێکيان بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە، ئەوەش بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەى هەر کارێکى دوژمنکارانە و دڵنیاکردنەوەى هاوپەیمانەکان و هاوبەشەکانمان لەوەى کە سوپاى ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشى ناوچەکەوە”.
لە ڕاگەيەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی ئەمريکا ئەوەش هاتووە ” فڕۆکەی شەڕکەری چەند وڵاتێک لەوانە ئيسرائيل، سعوديە، قەتەر، ياوەری دوو فرۆکە بۆمبهاوێژەکەی ئەمريکايان کردووە”.
بەپێی راگەيەندراوەکەش “لە ئەمساڵدا ئەمە چوارەم جارە فڕۆکە بۆمبهاویژەکانی ئەمريکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بڵاودەکرێنەوە”.
دوێنێ جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە نامەيەکدا رايگەياند: “دۆخی نائاسای وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردووەتەوە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



