
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێزگرتنە لە خەبات و تێكۆشانی هەموو ئەو ژنە ماندوونەناسانەی دژی زوڵم و ستەم وەستانەوە”.
بافڵ تاڵەبانی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ئەو دایكانەش پیرۆز دەكات كە ڕۆڵەكانیان كردە قوربانی لەپێناو نیشتمان.
دەشڵێت: “ڕێزگرتنە لە هەوڵی بەردەوام و بێوچانی ئەو ژنانەی هاوشانی پیاوان خەبات دەكەن لەپێناو ژیانێكی باشتر و ئارامتر”.
بافڵ تاڵەبانی لە یادی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژناندا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیوێتی: “مێژووی ئێمە پڕە لەو ژنە ئازا و تێكۆشەرانەی قوربانی گەورەیان داوە لەپێناو خاكی كوردستان”.
ئەم ڕۆژەش لە سەرجەم ئەو دایكانە پیرۆز دەكات كە ڕۆڵەكانیان كردە قوربانی لەپێناو نیشتمان.
هاوسەرۆکی یەکێتی لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیوێتی: “پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانە دەكەم كە هەوڵی بێسنووریان داوە بۆ چەسپاندنی یەكسانیی جێندەریی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو “دەمەوێت لێرەوە بە هەموو ژنانی كوردستان ڕابگەیەنم كە ، بە هەموو توانایەكمەوە پاڵشتی هەوڵەكانتان دەكەم لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر و كوردستانێكی خۆشگوزەرانتر بۆ هەمووان”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



