
SNN
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رايگەياند: “پارەی کۆمپانياکانی پاککەرەوە ئامادەيە بەڵام گرفت لە گرێبەستەکانيان هەيە و ئەو کۆمپانيايانە خيتاب زەمان(دەستەبەری بانکی)يان ئامادە نەکردووە”.
توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “هەر رۆژێک ئەو کۆمپانيايانە لە کارەکانيان دوابکەون غەرامەی خۆيان هەيە و دەبێت بە سزا بەسەريانەوە”.
وتيشی “ئامادەکردنی خيتاب زەمان(دەستەبەری بانکی) لە مەرجەکانی تەندەری پڕۆژەکەدا هاتووە و ئەگەر ئەو کۆمپانيايانە ناتوانن پابەندبن بە مەرجەکانەوە نە دەبوو تەندەر پێشکەشبکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو کۆمپانيايانە لەدوای دەرچونی تەندەرەکە دەست بەکاربوون بەڵام ئامادەکردنی گرێبەستەکانيان کە لە وەزارەتی شارەوانی دەکرێت کۆمەڵێک بەدواداچونی ويستووە و چەند مانگێکی خاياندووە، لە ئێستادا ئەو کۆمپانيايانە دەتوانن خيتاب زەمان(دەستەبەری بانکی) ئامادە بکەن و گرێبەستيان بۆ بکرێت”.
ئەمڕۆ نوێنەری کۆمپانيا مانگرتووەکان بە SNNی راگەياند: “ماوەی سێ مانگە سولفەمان پێنەدراوە بەو هۆيەوە لە ئێوارەی دوێنێوە مانمانگرتووە و تا داواکارييەکانمان جێبەجێنەکرێت دەست بەکار نابينەوە”.
باسی لەوەشکرد: “لە وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر داوای خيتاب زەمان(دەستەبەری بانکی)مان لێ دەکەن بۆ ئۆتۆمبيلەکانمان بەبڕی دوو مليار ئەوەش قورسە بۆ ئێمە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



