ئەنجومەنی وەزيران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە هەرێم پەسەندکرد

SNN
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزيراندا رەشنوسی پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێم پەسەندکرا.
بەپێی راگەيەندراوی ئەنجومەنی وەزيرانی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە سەردانی قەداسەتی پاپا کرد و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی ناوبرد، دەستخۆشیشی لە رێکخەران و دەزگا پەیوندیدارەکانی حکومەتی و بە تایبەتی هێزە ئەمنییەکان کرد، بۆ سەرخستنی سەردانەکە.
دواتر هەر یەک لە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، راپۆرتێکیان دەربارەی سەردانی قەداسەتی پاپا و گرنگیی سەردانەکە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوا رەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند تێبینی و هەموارکردنێک ، پڕۆژەکە پەسەند کرا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



