
باران بارین لە سلێمانی
کەشناسی هەرێم رايگەياند: “ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئەگەری نمەباران هەيە و لە ناوچە شاخاوييەکان بڕی بارانبارين زياتر دەبێت”.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبينييەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رايگەياند: ” بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە و نزمترین هەشت پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترين پلە 19 و نزمترين پلە پێنج دەبێت، دھۆک 17 پلە بە حەوت پلە دەبێت و کەرکوک 20 پلە بە نۆ پلە دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆ سبەينێ پێشبينييەکانی کەشوهەوا بەجۆرێکە لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان نيمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێک شوێن و کاتی جياوازدا”.
پێشتر، ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەرى کەشناسی و بومەلەرزەزانى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا، بڕى 371ملم باران باریوە کە پار تاوەکو ئەم کاتە بڕى 495ملم باران باريبوو”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


