
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕەشەی مانگرتن لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات گەر وەکخۆیان دەڵێن “رێز لە ئیمزاکانمان نەگرن”.
سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “تووشی شۆک بووین کاتێک ئێمە ئیمزامان کردبوو بودجە لە بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا بێت، بەڵام رەتکراوەتەوە”.
وتیشی: “فشاری سیاسی لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان هەبووە کە رێگر بووە لەوەی تەوەری دانیشتنی ئەمڕۆ باسکردنی پرۆژەیاسای بودجەی لێ بەدەر بکرێت”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەم بابەتەدا بێدەنگ نابن و هەڕەشەی ئەوەیکرد کە وەک لیژنەی دارایی دەست دەدەنە مانگرتن و قبوڵی ناکەن مادام رێز لە ئیمزاکانیان ناگیرێت.
لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە، زیبان رایگەیاند “هێشتا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیەسای بودجەدا کۆدەنگی نەهاتووەتە ئاراوە”.
پرۆژەیاسای بودجەی 2021ـی عێراق زیاتر لە دوو مانگ و نیوە لە پەرلەمانە، بەڵام هێشتا فراکسیۆنەکان لەسەر دەنگدان لەسەری کۆدەنگ نین.
هاوکات دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیش کە تەوەری سەرەکیی لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵیی عێراقە، بۆ کاتژێر 7ی ئەم ئێوارەیە دواخراوە.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش



