
پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە بەشداری ژمارەيەک بەرپرس و وەزير کیشە و گرفتەکانی پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ دەکات.
بەپێی راگەيەندراوی پەرلەمانی کوردستان: “ئەمڕۆ کاتژمێر 11 پەرلەمان کۆدەبێتەوە و تەوەری کۆبونەوەکەش گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەر کردنی”.
هاوکات، سامان ئەحەمەد بەکر بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان، لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “کۆبوونەوەکە بە بەشداری رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری، بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان، هەروەها محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەبێت”.
لە 16ی ئازاری 1988 لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی عێراق و ئێران، رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد،بەوهۆيەوە، زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی کورد شەھیدکران و زياتر لە 10 هەزار کەسيش برينداربوون.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



