
SNN
ئەروناس دولێکس وەزیری تەندروستیی لیتوانیا رایدەگەیەنێت “وڵاتەکەی بەکارهێنان و لێدانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی- سویدی بۆ ماوەیەکەی کات هەڵپەساردووە”.
دولیکس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لەلایەن دەستەی چاودێریی دەرمانەوە پێمان راگەیەنراوە کە نابێت پێکوتەی ئەسرازینیکا بەکاربهێنرێت لە وڵاتدا”.
لە ئێستادا هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.
کێشەکەش لە نەرویج سەریهەڵدا کاتێك کە 3 لە کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرت و دواتر بەهۆی خوێنبەربوون و مەینی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندران.
هۆکاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانی – سویدی زانستی بێت یان سیاسی، ڤاکسینەکە لە رکابەری نێو بازاڕە گەرمەکەی ڤاکسین لە ئەوروپا و جیهان تاڕادەیەک دووردەخاتەوە و دەرفەت بۆ ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمریکی ئەڵمانی، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ فرۆش و کاریگەری زیاتر دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


