دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی مردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، براکەی داوای بینینی دەکات

عەبدوڵا ئۆجەلان و محەمەد ئۆجەلان
SNN
محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (میزۆپۆتامیا) رایگەیاند: ئەگەر رەوشی براکەی باش بێت، بۆچی رێگە نادرێت چاویان پێی بکەوێت.
محەمەد ئۆجەلان رایگەیاند، کۆتاجار 3ی ئازاری، 2020 بوو کە چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتووە و لە (27)ی ئایاریشدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ ئەنجامداوە و، ماوەی (11) مانگیشە رێگە بە هیچ جۆرە دیدار وپەیوەندییەک لەگەڵ ئۆجەلان نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئۆجەلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، گومانی لای ئەوان دروستکردووە و پێویستە بەپەلە چاویان پێی بکەوێت بۆ دڵنیابوونەوە لە رەوشی تەندروستیی.
دەربارەی بەیاننامەکەی داواکاری گشتی بورسای تورکیا، کە سەرجەم دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی رەتکردەوە، محەمەد ئۆجەلان رایگەیاند: ئەگەر رەوشی تەندروستی ئۆجەلان باش بێت، با رێگە بە دیداری بدرێت.
وتیشی، “دڵنیاکردنەوەی رای گشتی لە دۆخی تەندروستی ئۆجەلان، ئەرکی سەرشانی دەوڵەتە و پێویستە جێبەجێی بکات”.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا دەنگۆی گیان لەدەستدانی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکرایەوە و ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لەناو رای گشتی کوردی تورکیا و باکوری کوردستان دروستکرد و پارێزەر و کەسوکارەکەی داوای ئەنجامدانی دیداری بەپەلە دەکەن لەگەڵیدا، بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی ژیانی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


