
چەمچەماڵ
SNN
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى چەمچەماڵ بە SNNی راگەياند: “درەنگانێکى ئێوارەى دوێنى یەکشەممە کەسێک لە گوندى کانى کوچەڵەى سەربە قەزاى چەمچەماڵ کوژراوە کە ئاسەوارى چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە هەبووە“.
سەرچاوەکە راشيگەیاند”درەنگانێکى ئێوارەى دوێنێ یەکشەممە لە گوندى کانى کوچەڵەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ پياوێک کوژراوە کە کێشەى کۆمەڵایەتى لەگەڵ چەند خێزانێک هەبووە”، وتيشی “هێشتا پۆلیس بکوژەکەی دەستگیر نەکردووە بە هۆى ئەوەى نازانرێت کام لەو خێزانانە کوشتوویەتى کە کێشەى هەبووە لەگەڵى”.
باسی لەوەشکرد: “ئەو کەسەى کە کوژراوە پێشتر زیندانى کراوە و ئاشتەواى بۆ کراوە دواتر بە (حق العام)ئازاد کراوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ئەو کەسە ناوى سەروەر سالار محەمەد بووە و لە دایکبووى ساڵى 1979 و خێزاندارە و خاوەنى سێ منداڵە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



