
کۆمپانیایەکی نەوت لە گەرمیان
SNN
دەزگایەکی حکومی ئەمریکا پێشنیاز بۆ ئیدارەی بایدن دەکات بە چەند شێوازێک هاوکاری حکومەتی هەرێم و عێراق بکات، لەوانەش کەرت گازی و سیستەمی بانکی لە عێراق.
ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – عێراق، پێشنیازیان بۆ ئیدارەی ئەمریکا کردووە کە پاڵپشتی هەرێم و عێراق بکات لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سروشتی.
پێشنیازەکانی ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا-عێراق لە چەند خاڵێک پێکهاتووە، ئاماژە بەوەشکراوە کە دەبێت ئیدارەی ئەمریکا هەماهەنگی دارایی و ئابووری لەگەڵ عێراق هەبێت بەجۆرێک لە چاکسازی سیستەمی بانکی عێراق لەخۆبگرێت.
داواشکراوە لە ئیدارەکەی بایدن، کە لە تێپەڕاندنی دۆخی کۆرۆنا و سەربەخۆبوونی عێراق لە بەدەستهێنانی غاز و کارەبا پشتیوانی وڵاتەکە بکات (ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا خوازیارە چیتر عێراق لە بەدەستهێنانی کارەبا پشت بە ئێران نەبەستێت).
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کارکردنی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سرووشتی.
لەو پێشنیازە چوار خاڵییەی ژووری بازرگانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی بانکی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی دراودا کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا- عێراق ئیڤێنتی تایبەت بە هاوئاهەنگی ئەمریکا و عێراق بە بەشداری بەرپرسانی عێراقی رێکدەخات، کە تێیدا وەزیری دارایی عێراقیش بۆ ئەو ئیڤێنتە بانگهێشت دەکرێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



