روسیا داوا لە تورکیا دەکات سێ دەروازەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە سوریا بکاتەوە

تانکی تورکیا
SNN
بەهۆی خراپبوونی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا، وەزارەتی بەرگریی روسیا داوا لە تورکیا دەکات سێ دەروازەی سنوریی ژێر رکێفی خۆی لەناو خاکی سوریادا بکاتەوە.
ئەلیکساندەر کاربۆف بەڕێوەبەری بنکەی سەربازیی حەمێمیم دەڵێت: “بەهۆی ئەوەی دۆخی مرۆیی خەڵک لە ناوچەکە زۆر خراپە، لەڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە داوامان لە تورکیا کردووە دەروازەی سنوریی سەرقیب و میزنازلە ئیدلب و ئەبو زیدین لە حەلەب ئاوەڵا بکاتەوە جارێکیتر”.
وتیشی: “ئەو داوایە بۆ ئەوەیە کاروانی هاوکاریبەکان بە ئاسانیی بگەنە شوێنی خۆیان و لە 25ی ئەم مانگەشەوە هاموشۆ تێیدا دەبێت ئاسایی بکرێتەوە”.
لەوەتەی لە ساڵی 2016ەوە تورکیا بەهاوکاری گرووپە لایەندارەکانی هێرشیکردە سەر باکووری سوریا، هەریەک لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب و رەققە و حەسەکەی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و بە بیانووی بوونی داعش و یەپەگە ئەو هەنگاوەی ناوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



