روسیا تورکیای ناچار کرد سێ دەروازەی ژێر رکێفی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بکاتەوە

رۆژئاوای کوردستان
SNN
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند “تورکیا رازی بووە بە کردنەوەی سێ دەروازە لە ئیدلیب و حەلەب بەمەبەستی مرۆیی و هاموشۆ کردن”.
ئەلیکساندەر کاربۆف بەڕێوەبەری بنکەی سەربازیی حمێمیم ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “بەمەبەستی کارئاسانی و کەمکردنەوەی نەهامەتیی لەسەر هاووڵاتیانی باکووری سوریا، تورکیامان ناچار کردووە ئەو سێ دەروازەیە ئاوەڵا بکات بەڕووی خەڵکدا”.
وتیشی: “ئەم هەنگاوە کارێکی باشە بە ئاراستەی لابردنی کۆت و بەندە کۆمەڵایەتییەکان و کارئاسانیی دەکات تا دۆخی گوزەرانی خەڵک لە سوریا بەرەو باشتر بچێت و هاوکارییە مرۆییەکانیان بە ئاسانی بگاتە دەست”.
دوێنێ سێشەممە ئەلیکساندەر کاربۆف بەڕێوەبەری بنکەی سەربازیی حەمێمیم وتی: “بەهۆی ئەوەی دۆخی مرۆیی خەڵک لە ناوچەکە زۆر خراپە، لەڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە داوامان لە تورکیا کردووە دەروازەی سنوریی سەرقیب و میزنازلە ئیدلب و ئەبو زیدین لە حەلەب ئاوەڵا بکاتەوە جارێکیتر”.
وتیشی: “ئەو داوایە بۆ ئەوەیە کاروانی هاوکاریبەکان بە ئاسانیی بگەنە شوێنی خۆیان و لە 25ی ئەم مانگەشەوە هاموشۆ تێیدا دەبێت ئاسایی بکرێتەوە”.
لەوەتەی لە ساڵی 2016ەوە تورکیا بەهاوکاری گرووپە لایەندارەکانی هێرشیکردە سەر باکووری سوریا، هەریەک لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب و رەققە و حەسەکەی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و بە بیانووی بوونی داعش و یەپەگە ئەو هەنگاوەی ناوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش



