
حەپی ڤیاگرا
SNN
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە “حەپی ڤیاگرا کە مرۆڤ بۆ کێشەی “رەپبوونی چووک” بەکاریدێنێت سوودی زۆری هەیە، لە زۆرێک لە پشێوییەکانی جەستە مرۆڤ دەپارێزێت کە لەگەڵ چوونە ناو تەمەندا دووچاری دێت”.
توێژینەوەکە ژمارەیەک پیاوی کۆکردووەتەوە کە تووشی تەسکبوونەوەی شا دەمارەکانی دڵبوون و لاوازیی سێکسیشیان هەیە لە هەمانکاتدا.
پیاوەکان کراون بە دوو گرووپەوە، یەکێکیان 16 هەزار و 500 کەس بوون و ڤیاگرا یان “حەپە شینەکە”یان پێدراوە و گرووپەکەی دیکەش کە 2000 کەس بوون، حەپی (پرۆستادێل)یان پێدراوە کە بۆ فراوانکردنی بۆرییەکانی دڵ باشە و خوێن بەباشیی دەنێرێت بۆ کۆئەندامی زاوزێ”.
مارتن هۆڵزمان سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت “ئەوانەی ڤیگرایان پێدراوە زیاتر ژیاون لەوانەی چارەسەری پرۆستادێل-یان وەرگرتووە و سوودی تەندروستیی باشی هەبووە بۆیان”.
بۆ ئەو پزیشکە روون بووەتەوە کە پەیوەندییەکی باش هەیە لەنێوان ڤیاگرا و باشبوونی کاری دڵدا و سوودی تەندروستیی باشی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: “دەبێت گەڕانی زیاتر بکرێت بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە”.
پێشتر ئەوانەی نەخۆشی تەسکبوونەوەی شادەمارەکانی دڵیان هەبوو، پزیشکەکان رێنمایین دەدا کە نابێت ڤیاگرا بخۆن، چونکە فشاری خوێنی کەمدەکردەوە و ئەوەش دەبووەهۆی جەڵتەی دڵ.
بەڵام ساڵی 2017 پەیمانگەی کارۆلینسکای سویدی هەموو ئەو بۆچوونانەی رەتکردەوە و رایگەیاند “ڤیاگرا ئەنزایمێک رێکدەخات لە جەستەدا بە ناوی (PDE5) و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر دڵی مرۆڤ نییە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026 -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026



