
SNN
وتەبیژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە SNNی راگەياند: “گرانبوونی نرخی مريشک کاتييە، لە ئیستادا لەگەڵ کێڵگە پەلەوەرييەکان لە هەوڵداين بۆئەوەی بەرهەمهێنانی مريشک زيادبکرێت و پێش رەمەزان و جەژن ئەو گرفتە چارەسەر دەکرێت”.
حسێن حەمە کەريم وتەبیژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “بەپێی ئەو چاودێرييەی ئەمڕۆ کردومە لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ نرخی مريشک لە هەندێک شوێن تا چوار هەزار رۆشتووە”، وتيشی “لە کاتی ئاسايدا خاوەن کێڵگە پەلەوەرييەکان لە بەرهەمهێنانی کيلۆيەک مريشکدا دوو هەزار تا دوو هەزار و 200 دينار لەسەريان دەکەوێت، بەڵام لەدوای هاتنەدەرەوەی ئەو بەرهەمە لە کێڵگە پەلەوەرييەکان کۆمەڵێک تێچوی ديکەی دەچیتەسەر”.
لەبارەی هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی مريشکەوە وتەبیژی وەزارەتی کستوکاڵ باسی لەوەکرد: “هۆکاری يەکەم ئەوەيە، لە ئێستادا بەرهەمی مريشک دەچێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، هۆکاری دووەم، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی دابەزينی نرخی مريشک کێڵگە پەلەوەرييەکان جوچکەيان کەم بەرهەمهێناوە”.
هۆکاری سێيەميشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، لە وەرزی گەشت و سەيراندا خواست لەسەر بەرهەمی مريشک زۆردەبێت ئەوەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕدا”.
لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکەش وتی “هەوڵدراوە خاوەن کێڵگە پەلەوەرييەکان دەست بکەنەوە بە هەڵهێنانی جوچکە بۆ ئەوەی بۆ مانگی رەمەزان و جەژن چارەسەری کەمبونەوەی مريشک و گرانبوونی نرخەکەی بکەين”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



