
قەیس خزعەلی
SNN
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھل حەق داوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی شنگال دەکات و بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ناوی دەبات لەنێوان هەولێر و بەغدادا.
قەیس خزعەلی لە تویتێکدا نووسیوێتی: “ئەو رێککەوتنە کە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق کراوە، پێچەوانەی بەرژەوەندی ئێزدییەكانە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە”.
لە درێژەی تویتەکەیدا خزعەلی ئەوەشی نووسیوە “رێككەوتنەکە گرێبەستێکی سیاسییە بۆ هەڵبژاردنەكان و لەسەر حسابی ئێزدییەكان هاتووەتە ئاراوە و بەردەوامی ئەو گرێبەستەش بە مانای ئەوە دێت دۆخی قەزاکە بگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێشتر بەسەریدا هاتبوو”.
هەڕەشەی ئەوەشدەکات کە گەر رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روو بدات، لۆمەی کەس نەکرێت و گلەیی نەکرێت، وەکخۆی دەڵیت “گەر ئەوەش روویدا، ئەوە لە بەرژەوەندی ئەردۆغانە”.
رۆژی 10ی مانگی 10ی ساڵی پار حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات و دەبێت کۆتایی بە بوونی پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە پەیوەندییان پێوەیەتی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



