بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا، جۆو بایدن بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی كردووه

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی كردووه كه بڕیاره له 22-23ی نیسان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت “سه‌رۆك بایدن، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی کردووە بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا كه ئه‌مریكا میوانداریی ده‌كات و له 22-23ی نیسان له رێگه‌ی ئۆنلاینەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوەڕێدەکرێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ رای گشتی پهخشبكرێت”.
بەپێی راگەیەنراوەکە له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ناو رێككه‌وتنی پاریس بۆ كه‌شوھه‌وا كه سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ بایکۆتی کردبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتوە، “پێش بەڕێوەچونی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، کە مانگی (تشرینی دوەم/11) کۆدەبنەوە، ئەو لوتکەیە ساز دەکرێت”.
لوتکەی سەرکردەکان، جەخت لە سەر پێویستیی گرتنەبەری بەرەنگاربونەوەیەکی بەھێزتر لە دژی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و سودە ئابورییەکانی دەکرێتەوە، ئەو لوتكه‌یه بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ پەخشدەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


