
SNN
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند “مریەم تۆمسۆن وەرگێڕی پێشووی پنتاگۆن دانی بەتاوانێکی خۆیدا ناوە کە زانیاری داوەتە حیزبوڵای لوبنانی، لەسەر داوای کەسێک کە بەڵێنی پێداوە هاوسەرگیریی لەگەڵ بکات”.
مریەم تەها تۆمسۆن کە ئێستا تەمەنی 63 ساڵە، باجی رێگەپێدانی هەبووە کە بگات بە هەر زانیارییەکی زۆر نهێنی و ورد لە بنکەیەکی سەربازیدا لە عێراق لەساڵی 2019 تا 2020.
مریەم لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران، زانیاری زۆر وردی دزەپێکردووە بۆ بەرژەوەندی حیزبوڵای لوبنانی.
پێشتر مریەم کەسێکی لە لوبنان ناسیوە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بەڵێنیداوە هاوسەرگیریی لەگەڵ بکات و بیگوازێتەوە بۆ لوبنان.
خۆشەویستەکەی مریەم داوایکردووە زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بزانێت کە بوونەتەهۆی ئاشکرا کردنی جووڵە و شوێنی مانەوەی قاسم سلێمانی و دواتر کوژرانی.
مریەم بە ناچاریی زانیارییەکانی داوە خۆشەویستەکەی، چونکە وا لێکیداوەتەوە گەر ئەو زانیارییانە نەداتە کەپڵەکەی، رەنگە لێی پەشیمان بێتەوە و مارەی نەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە “ئەو ژنە وەرگێڕە ناسنامەی 10 کەسی ئاشکرا کردووە بۆ حیزبوڵا و 20 دامەزراوەی سەربازیشی پێوتوون کە داڕێژەری کوژرانی قاسم سلێمانی بوون”.
خۆشەویستەکەی مریەم وتوێتی: “زانیارییەکانت وەکخۆی راست دەرچوون و هەرکاتێک هاتیتە لوبنان بە فەرماندەیەکی سەربازیت دەناسێنین”.
چاوەڕێدەکرێت رۆژی 23ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو حوکمی کۆتایی مریەم تۆمسۆن بدرێت بە زیندانیکردنی بۆ هەتا هەتایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


