جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى: لە 95%ی ئەو حاڵەتانەى ئێستا تۆمار دەکرێن کۆرۆنا گۆڕاوەکەیە

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایدەگەنێت “کۆرۆناى گۆڕاو ئێستا بوونى هەیە و زۆربەى ئەو حاڵەتانەى تۆمار دەکرێن لە جۆرى کۆرۆناى گۆڕاوە واتا دەتوانین بڵێین لە 95%ى ئەو پشکنینانەى بە پۆزەتیڤ دێتەوە لە جۆرى نوێى کۆرۆنایە”.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى بەSNNى راگەیاند “ڤاکسینى جۆرى ئەسترازێنیکا گەیشتووەتە شارى سلێمانى کە بڕەکەى نزیکەى 20 هەزار ژەم دەبێت، هێشتا بۆ پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى بەکار دەهێنرێت”.
وتیشى: “ئێمە زیاتر لە 16 هەزار میلاکى فەرمانبەر و پزیشک و کارمەندى تەندروستیمان هەیە لەو ژمارەیە ئەو کارمەند و پزیشکانەى راستەوخۆ لە سەنتەرەکانى کۆرۆنان و بەرکەوتەیان هەیە، ئەوان بە ڤاکسین دەکوترێن کە بە ڤاکسینە چینییەکەشەوە نەتوانراوە کوتانى ئەو کارمەند و پزیشکانە تەواو بکرێت”.
دەشڵێت “پاش ئەوانیش ئەو کەسانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە و دواتر هێزە ئەمنییەکان و پاشان کەسانى بە تەمەن دەکوترێن”.
د. هێرش ئاماژەى بەوەشکرد “حاڵەتەکانى بەرزبوونەوەى تووشبوون بە کۆرۆنا چاوەڕوانکراو بوو، ئەو حاڵەتانەشى کە ئێستا تۆمار دەکرێن 95%یان لە جۆرى کۆرۆناى گۆڕاوە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



