کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم: داوای کەمکردنەوەی کرێکاری بیانیمان کردوە

SNN
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند: هێنانی کرێکاری بیانی کاریگەری خراپی لەسەر دەستی کاری ناوخۆ هەیە و داوامان کردووە هێنانیان کەمبکرێتەوە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکی بۆ SNN رایگەیاند: هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە دەستی وەزارەتی ناوخۆدایە و ئەوان بەرپرسن لێی، بەڵام وەکو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ وەزارەتیی ناوخۆ چەندین جار داوامان کردووە هێنانی کرێکاری بیانی کەمبکرێتەوە.
ئاریان ئەحمەد باسی لەوەشکرد: کرێکاری بیانی لە رێگەی چەندین کۆمپانیاوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، تەنانەت هەندێک جار ئەو کرێکارانە بە کاری رەش دەهێنرێن و فریو دەدرێن و پێیان دەوترێت “دەتانبەین بۆ دوبەی یان وڵاتی ئوردن” بەڵام دەهێنرێنە هەرێم.
ئاریان ئەحمەد باسی لەوەشکرد، قەیرانی ئابووری و کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دەستی کاری ناوخۆش هەبووە، وتیشی: “بەڵام دۆخی هەرێم لەرووی بێکاریەوە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق باشترە”.
باسیشی لەوەکرد: لەئێستادا ئامارێکی وردی بێکاری لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەست نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید، پەرلەمانتاری کوردستان لە پۆستێکی فەیسبووکیدا رایگەیاند: ژمارەیەک لە کرێکاری سوری لە هەردوو رەگەز لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ئەمڕۆ گەیەندراونەتە کوردستان.
وتیشی: “کرێکاری بیانی جێگە بە دەستی کاری ناوخۆ لێژ دەکات”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



