
SNN
سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: 321 کەشتی لە نۆکەندی سوێس رێگەیان لێگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کەشتییەکی بارهەڵگر گیریخواردووە و نۆکەندەکەی داخستووە.
ئوسامە رەبیع وتیشی: ژوورێکی ئۆپراسیۆنمان دروستکردووە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی داخرانی نۆکەندەکە.
ماوەی چوار رۆژە نۆکەندی سویس داخراوە ئەوەش بەهۆی گیرخواردنی کەشتییەکی بارهەڵگر (کۆنتەینەری هەڵگرتووە) تیایدا، ئەوەش کاریگەری لەسەر بۆرسەی چەند وڵاتێک دروستکردووە.
ئەو کەشتیەی کە گیریخورادووە ناوی (ئێڤەرگرین مارین)ە خاوەندارێتی دەگەڕیتەوە بۆ کۆمپانیایەکی تایوانی، درێژیەکەی هێندەی چوار یاریگای تۆپی پێ دەبێت، لە کۆتایی نۆکەندی سویس لە باشووریەوە بە باری لاتەریب وەستاوە، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لەکاتێکدا ئەو نۆکەندە یەکێکە لەو رێگا ئاویانەی کە زۆرترین جوڵەی بازرگانی لەسەرە.
بەگوێرەی ساڵ مێرکۆگیانۆ شارەزا لە مێژووی هاتووچۆی کەشتی بازرگانی و مامۆستای زانکۆی کامبێڵ، تا ئێستا هەموو هەوڵەکان بۆ جوڵاندنی ئەو کەشتییە و کردنەوەی رێگاکە شکستیان هێناوە.
داخرانی نۆكەندی سویس لە هەر كاتژمێریكدا 400 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بە جیهان دەگەیەنێت، زەرەرمەندی یەكەم چینە و دواتر ئەوروپایە.
نۆكەندی سویس لەسەدا 12% بازرگانی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت و داهاتی ساڵانەی بۆ میسر نزیكەی 32 ملیار دۆلارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


