
موقتەدا سەدر
SNN
رێبەری رەوتی سەدر رايگەياند: “نابێت چیتر پەسەندکردنی بودجەی گشتی عیراق دوابکەوێت”، داواشدەکات “بەزووترين کات بڕياری کۆتای بدرێت”.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە خاوەنی گەورەترین کوتلەیە لە پەرلەمانی عیراق، لە تويتێکدا هۆشداریدەدات و نوسيويەتی: “نابێت چیتر پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عیراق دوابکەوێت”.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە: “جارێکی تر دەبینین ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی جیاوازی سیاسی و حزبی و تایفی و نەتەوەييەوە شکستی هێناوە لەدەنگدان بەبودجەکەی”.
داواشدەکات “جیاوازییەکانتان لەبیربکەن و بە زووترین کات بڕیاری کۆتایی بدەن”.
سەدر هۆشداریش دەدات کە “چیتر نابێت پەسەندکردنی بودجە لەمە زیاتر دوابکەوێت”، دەشڵێت “سوپاسی هەڵوێستی کوتلەی سائیرون دەکەم”، کە کوتلەی حزبەکەی خۆیەتی و خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


