
SNN
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان دەڵێت هەوڵی رێکخستنی دانوستان لە نێوان ئێمە و پەکەکەدایە هەیە، هەروەها لەبارەی هێرشێك دەكات كە لە نەورۆزدا كراوەتە سەر گەریلاكانیان نیگەرانی دەردەبڕێت.
جەمیل بایک، بە كەناڵێكی سەر بە حزبەكەی راگەیاندووە، لە ڕۆژی نەورۆزدا بینرا کە کامپێکی گەریلا لە مەیدانی بەردەسۆر بە چەکی قورس لەلایەن پارتیەوە تۆپباران کرا، بۆ ئەوەی کە شەڕ نەیەتە ئاراوە، هەڤاڵانمان لەو مەیدانەدا کشانەوە.
جەمیل بایك دەڵێت: چاوەڕێمان نەدەکرد پەدەکە لە ڕۆژی نەورۆزدا شتێکی وەها بکات، نە تەنیا ڕۆژی نەورۆز، ڕۆژانی دیکەش پێویستە شتێکی بەو شێوەیە نەکات، چونکە هەوڵدانێک بۆ دانوستانی نێوان ئێمە و پەدەکە هەیە.
جەمیل بایك، ئاماژەی بەوەشكردووە، نازانن ئەم هێرشە ناوەندییە، خۆجێییە یانیش بڕیاری هەندێک کەسە.
وتی: دەمانەوێت بزانین، بۆ لە ڕۆژی نەورۆزدا ئەو هێرشەیان کرد، بۆ لەناو بارودۆخی دیالۆگدا هێرشێکی بەو شێوەیەیان کرد، لەڕێی ئەو هێڕشەوە ویستیان چی بکەن؟ لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر ئەم هێرشە بەردەوامە، دەمانەوێت بۆمان ڕوون ببێتەوە کە ئەم هێرشە بە بڕیارێکی ناوەندیی بووە یان بڕیاری فەرماندەیەکە؟.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



