
داعش لە مۆزەمبیق
SNN
پێگەی ئەلیکترۆنیی (سایت) بڵاویکردووەتەوە کە رێکخراوی داعش بەشێوەیەکی رەسمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی سەر شاری پالمادا راگەیاندووە کە دەوڵەمەندە بە غازی سروشتی و دەکەوێتە باکووری مۆزەمبیقەوە.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا شەڕ و پێکادانی توند لەو شارە سەریهەڵداوە کە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی سەربە داعش دەستیانپێکردووە بە دەیان هاووڵاتی تێدا کوژراون.
پێشتر بەرپرسێکی سەربە وەزارەتی بەرگریی مۆزەمبیق رایگەیاندبوو کە شاری پالما دووچاری هێرشێکی تیرۆریستیی بووەتەوە.
بەهۆی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانەوە لەو ناوچەیە دانیشتوانەکەی هەوڵی هەڵاتن دەدەن بۆ جێگەیەکی ئارام کە دووربن لە چنگی ئەو چەکدارانە.
ئەو چەکدارانەی سەربە داعش مانگی ئابی ساڵی پاریش شاری ماسیمبوا دابرایا-ی کەناراویان خستە ژێر رکێفی خۆیانەوە.
دوای ئەو هێرشە داعش دەستیکرد بە سەربڕین و قەتڵ و عامی خەڵک و بەوهۆیەوە زیاتر لە 670 هەزار کەس ئاوارە بوون و قەیرانێکی مرۆیی دروستبووە لە ناوچەکەدا.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



